ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-4-2026، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوای خولێکی سەختی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی “باشترین ئۆفەری” پێشکەش بە تاران کردووە، پاکستان جێدەهێڵێت.
ڤانس جەختی کردەوە، ماوەیەک بە ئێران دەدات تا ئەو پێشنیازەی ئەمریکا لەبەرچاو بگرێت، کە ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگرێت تاوەکو ڕێگە بدات بە دانوستان.
لای خۆیەوە پاکستان کەسەرکردایەتی دانوستەنەکەی دەکرد ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاری دیالۆگ و داوای لە هەردوو وڵات کرد ئاگربەستی کاتی بپارێزن.
تەلەڤزیۆنی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان بەهۆی داواکاری ناگونجاوی لایەنی ئەمریکی شکستی هێنا، هەرچەندە دواتر ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی نەدەکرا کە دوو وڵات لە یەک دانیشتنی دانوستاندا دوای شەڕێکی 40 ڕۆژە بگەنە ڕێککەوتن.
ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوبات هێرشیان کردە سەر ئێران، ئەمەش وایکرد تاران تۆڵە بکاتەوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە ناو شەڕێکەوە کە کاردانەوەی ئابووریی لە سەرانسەری جیهاندا لێکەوتەوە.
هەواڵی داهاتوو

