رۆژی شەممە لە شاری سلێمانی، یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی بە بەشدارییەکی بەرچاوی سینەماکاران و خولیایانی هونەر دەستی پێکرد.
لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی فێستیڤاڵەکەدا، ستافی فیلمە بەشداربووەکان بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین و ناسێنران، کە کەشێکی تایبەتی هونەری بە فێستیڤاڵەکە بەخشیبوو.
دوای ڕێوڕەسمی ناساندن، لە هۆڵی سیتی سینەماهەشت کورتە فیلمی کوردی نمایشکران کە وەک یەکەمین بەرهەمەکانی ناو فێستیڤاڵەکە پێشکەش بە بینەران کران.
ئەم چالاکییە هونەرییە لە لایەن بەشی هونەری سینەما لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕێکخراوە و لە رێوڕەسمەکەدا حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئامادە بوو.

