zagros news agency

لامین؛ ئێمە دەگەڕێینەوە و سەردەکەوین

لامین یاماڵ پیش ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدریدئاماژەی بەوە کرد کە هەموو تەرکیزی لەسەر یارییەکەیە و نایەوێت ئاوڕ بۆ دواوە بداتەوە، چونکە ئامانجی سەرەکی تیپەکە تەنها سەرکەوتنە.

ئەو دووپاتی کردەوە کە کاتێک یارییەکان بەو شێوەیە ناڕۆن کە ئەو دەیەوێت، هەوڵ دەدات بە هەموو توانایەکییەوە هاوکاری هاوڕێکانی بکات و پاڵپشتی تیپەکە بێت، چونکە لە کۆتاییدا تەنها بەرژەوەندی گشتی یانەکە بۆ ئەو گرنگە و هیچ شتێکی تر بێزاری ناکات.

ئەم یاریزانە لاوە باسی لەوەش کرد کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستی بێئومێدیدا دەکات و ڕایگەیاند کە هەمیشە هەوڵ دەدات تەرکیزی لەسەر باشترین ئاستی خۆی بێت، تەنانەت ئەگەر گۆڵیش تۆمار نەکات.

لامین یامال جەختی لەوە کردەوە کە هاندەرانی بەرشەلۆنە شایەنی باشترینن ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی، خەون بە بردنەوەی گەورەترین نازناوەکانەوە دەبینێت، لەوانەش نازناوی مۆندیال و چامپیۆنزلیگ، کە بە ئامانجی سەرەکی خۆی دایان دەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی حەشدی شەعبی دەنگۆی چۆڵکردنی بارەگاکانی لە ئەنبار ڕەتدەکاتەوە

یاسین

سەرۆکی ناپۆلی ڕاستییەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ دی برۆین ئاشکرا دەکات

یاسین

قەڵای مێژوویی دوین نوێ دەكرێته‌وه‌

سەڵاح