zagros news agency

جاستن بیبەر دوای دابڕانێکی درێژ دەگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ

بەشداریی جاستن بیبەر لە میهرەجانی کۆچێلا 2026 دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێوان جەماوەردا دروست کرد، بەتایبەت کە ئەمە یەکەم دەرکەوتنی گەورەی بوو دوای وەستانی گەشتە هونەرییەکانی لە ساڵی 2022.

 

بیبەر بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئەم نمایشە، بەڵام شێوازی پێشکەشکردنەکەی بووە جێگەی مشتومڕ.

 

ئەو بە تەنیا و بەبێ گرووپی میوزیک و سەماکار دەرکەوت، تەنیا کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ و رووناکییەکی کز لەسەر شانۆکە بوون. هەندێک لە هەوادارانی ئاماژەیان بەوە کرد، ئاستی نمایشەکە لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبووە.

 

لە بەرامبەردا، بەشێکی دیکە لە بەرگرییکاران جەختیان کردەوە، بیبەر شێوازێکی نوێی تاقیکاری هەڵبژاردووە و دەیەوێت بە سادەیی بگەڕێتەوە.

 

لە کاتی نمایشەکەدا، بیبەر رێگەی بە جەماوەر دا لەرێگەی کۆمێنتەوە گۆرانییەکان هەڵبژێرن، ئەمەش وەک ئەزموونێکی نوێ لە میهرەجانەکە بینرا.

 

ئەم دەرکەوتنە نیشانیدایەوە، جاستن بیبەر بەردەوام هەوڵ دەدات شێوازی کارکردنی خۆی لەگەڵ بارودۆخی تەندروستی و هونەرییدا بگونجێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تیومۆتی شالامێ و کایلی جێنەر پلانی تایبەتیان بۆ وەرزی خەڵاتەکان هەیە

ART

حەمەی حەمەسەعید: بە بایەخەوە دەڕوانینە گەشەی كولتووری لە زاخۆ

ART