فیلمی زانستی خەیاڵی “Project Hail Mary“ بە بەشداری ئەکتەری جیهانی ڕیان گۆسلینگ، توانی بگاتە داهاتی 510 ملیۆن و 218 هەزار دۆلار لە ئاستی جیهاندا.
ئەم فیلمە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای ئەمازۆنە و تەنیا لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی تۆمار کرد.
داهاتی فیلمەکە لە ئەمریکا گەیشتە 256 ملیۆن دۆلار و لە بازاڕەکانی دیکەی جیهانیش 254 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی فیڵ لۆرد و کریستۆفەر میلەرە و بودجەکەی نزیکەی 184 ملیۆن یۆرۆ بووە.
ئەو کارە هونەرییە کە ماوەکەی 2 کاتژمێر و 36 خولەکە، سەلماندی بینەران بەردەوام ئارەزووی فیلمە گەورەکان دەکەن کە ئەزموونێکی بینراوی دەوڵەمەندیان تێدایە. سەرکەوتنی ئەم فیلمە ڕێگە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری فیلمی زانستی خەیاڵی خۆش دەکات.
کاردانەوەی ڕەخنەگران و بینەران نیشانەی ئەوەیە، سینەما دوای قەیرانی کۆرۆنا گەیشتووەتە قۆناغێکی بەهێز و دەتوانێت داهاتی زۆر بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بەدەست بهێنێت.

