zagros news agency

ڕیانا دەنگۆی دووگیانبوونی بۆ جاری چوارەم بە شێوەیەکی تەنزئامێز ڕەتکردەوە

ڕیانا، ئەستێرەی ناسراوی جیهان، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە لەم دواییانەدا دەربارەی دووگیانبوونی چوارەمی بڵاوبوونەوە.

 

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە دروست بوون، وێنەیەکی کۆنی 2025 لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە، تێیدا ڕیانا دووگیان بوو.

 

ڕیانا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وەڵامی هەوادارانی دایەوە و گوتی، ئایا ئێستا کۆرپەلەکە لەناو منداڵداندایە؟ بەم شێوەیە نکوڵی لەو هەواڵانە کرد.

 

هەرچەندە ئێستا دووگیان نییە، بەڵام ڕیانا پێشتر بە گاڵتەوە ئاماژەی بەوە کردبوو، ڕەنگە لە 2026 دیسانەوە دووگیان ببێتەوە.

 

ئەم ئەستێرەیە ئێستا تەنیا سەرنجی لەسەر پەروەردەکردنی 3 منداڵەکەی و گەڕانەوەیە بۆ ناو جیهانی میوزیک. هەروەها ڕایگەیاند، دووبارە چووەتەوە ناو ستۆدیۆ بۆ کارکردن لەسەر بەرهەمی نوێ.

 

ژیانی تایبەتی ڕیهانا بەردەوام لەژێر وردبینی میدیاکاندایە و هەر هەواڵێکی پەیوەندیدار بە خێزانەکەی، دەبێتە جێی سەرنجی ملیۆنان کەس لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “یاده‌وه‌ری و رازه‌كانی ژیانم” بەڕێوەچوو

ART

تیۆدۆرا و مشتومڕی زمان لە میوزیکی فەڕەنسیدا

ART

سێیەمین فیستیڤاڵی ڕامان لە هەولێر ڕۆشنبیرانی کۆکردەوە

ART