zagros news agency

ئینریکی: پاریس لە یاریزانەکان گرنگترە

 

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لە گەڕی پێنجەمی خولی فەرەنسا، لەگەڵ یانەی ڕیمس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یەکسانبوون، چەند پەیامێکی لەبارەی یاریزانەکانیەوە نارد.
ئێنریکی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “لۆ پاریسیان” وتی: من ڕازیم بە ئاستی سەرجەم یاریزانەکان، ئەوان هەموو شتێکیان بەخشی کە هەیانبوو، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کاری زۆر بکەن و گۆڵ تۆمار نەکەن، ئەمەش شتێکە کە ڕوودەدات لە تۆپی پێ، جا بۆ بارکۆلا بێت یان هەر کەسێکی تر”.
ئێنریکی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەروەها دڵخۆشم بە لێهاتوویی کۆلۆ مووانی ئەو یارییەکەی لە باڵی ڕاستەوە دەستپێکرد، ئەمەش وای لێکردم بیگوازمەوە بۆ پلەی یەکەم پێگەی هێرشبەری ناوەڕاست.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

زێباری: 400,000 لاپەڕە بەڵگەمان لەسەر داعش ڕادەستی عێراق کردووە

سەڵاح

بایدن سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەکات

یاسین