zagros news agency

چارلیز سیرۆن ڕەخنەی توند لە تێڕوانینەکانی تیمۆسی شالامێت دەگرێت

چارلیز سیرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ڕەخنەی لە تێڕوانینەکانی تیمۆسی شالامێت گرت سەبارەت بە داهاتووی هونەرە کلاسیکییەکان.

شالامێت پێشتر ڕایگەیاندبوو، هونەرەکانی وەک بالێ و ئۆپێرا لە بەرامبەر سینەمای نوێدا بەرەو پاشەکشە دەچن، بەڵام سیرۆن ئەم قسانەی بە “هەڵە” وەسف کرد.

ئەو پێیوایە ئەم جۆرە هونەرانە بایەخێکی کولتووری گەورەیان هەیە و پێویستیان بە پاڵپشتی بەردەوامە.

سیرۆن ئاماژەی بەوەش کرد، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت لاسایی نواندن بکاتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانێت جێگەی نمایشە زیندووەکانی سەر شانۆ بگرێتەوە.

ئەم مشتومڕە بووە هۆی دابەشبوونی ڕای هونەرمەندان؛ هەندێکیان بە واقیعبینی دەبینن و هەندێکی تریش وەک کەمکردنەوە لە نرخی هونەرە ڕەسەنەکان تەماشای دەکەن.

سیرۆن جەخت دەکاتەوە کە ماندووبوونی ڕاقیسەکان و هونەرمەندانی سەر شانۆ تەنیا نمایش نییە، بەڵکو دیسپلینێکی جەستەیی و ڕۆحی زۆر قورسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیم کارداشیان شێوازی مۆدەی کلاسیکی مارلین مۆنرۆ زیندوو دەکاتەوە

ART

لە هەولێر بەڵگەفیلمی (كوردانی لەبیركراو ) نمایشكرا

ART

هاری ستایڵز دوای سێ ساڵ بە ئەلبومێکی نوێوە گەڕایەوە

ART