zagros news agency

ترەمپ رەخنە لە میدیایی ولاتەكەی دەگرێت

چەکوشی نیوەشەو ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە بوو کە حوزەیرانی 2025 ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B-2ـەوە لە دژی بنکە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، نەتەنز، فۆردو و ئیسفەهان، کردی.

سەرۆکی ئەمریکا لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکەی خۆی، ترووس سۆشیاڵ، نووسیویەتی: “ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو، وێرانکردن و لەنێوبردنێکی تەواوەتیی پێگەکانی ‘تۆزی ئەتۆمی’ بوو لە ئێران. لەبەر ئەوە، هەڵدانەوە و دەرکردنیان پرۆسەیەکی درێژخایەن و سەخت دەبێت.”

ترەمپ هێرشی تووند دەکاتە سەر میدیاکانی ئەمریکا بەهۆی رووماڵی هێرشەکە و دەڵێت: “سی ئێن ئێن (CNN)ـی هەواڵی ساختە و تۆڕ و سەکۆ میدیاییە گەندەڵەکانی دیکە، شکستیان هێناوە لە پێدانی ئەو شایستەیی و پێزانینەی کە فڕۆکەوانە مەزنەکانمان شایەنین.”

 

ترەمپ ئەو میدیایانە بە “دۆڕاو” ناو دەبات و نووسیویەتی: “ئەوان هەمیشە هەوڵی کەمکردنەوە و سووکایەتیکردن دەدەن – دۆڕاوەکان!!!”

 

سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام دەستەواژەی “تۆزی ئەتۆمی” بۆ ئاماژەدان بە یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بەکاردەهێنێت، کە ئەمریکا دەڵێت، ئێران بەمەبەستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی کۆیکردووەتەوە.

 

بەڵام هەندێک جاریش ئەو زاراوەیەی بۆ ئاماژەدان بەو پاشماوانە بەکارهێناوە کە لە هێرشەکانی حوزەیرانی ساڵی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ماونەتەوە.

 

ترەمپ رایگەیاندووە، لە کۆتاییدا یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران دەگوازرێتەوە بۆ نێو خاکی ئەمریکا، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوونی هەر پلانێکی لەو شێوەیە رەتدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای سامسونگ وادەی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی Galaxy S26 دیاریکرا

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی دوای جەژن گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و یاسای نەوت و گاز له پەرلەمان دەخاتەڕوو

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و پێکھاتە ئاینیەکانی کوردستان کۆبۆوە

سەڵاح