zagros news agency

ئەکتەرێک لە دوای مردنی لە زنجیرەیەک دەردەکەوێتەوە

وەرزی سێیەمی زنجیرەی ناوداری “Euphoria” شایەتی دەرکەوتنێکی کاریگەری ئەستێرەی کۆچکردوو ئێریک دەین بوو.

 

ئەم دەرکەوتنە دوای ئەوە دێت کە دەین لە شوباتی 2026 بەهۆی نەخۆشییەکی دەمارەوە لە تەمەنی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

پێش مردنی تەنیا توانیبووی چەند دیمەنێکی کەمی زنجیرەکە وێنە بگرێت. لە ئەڵقەی دووەمی وەرزەکەدا، دەین لە ڕۆڵی “کاڵ جاکۆبس” دەرکەوت و دیمەنێکی پڕ لە هەستی لەگەڵ کوڕەکەی نواند.

 

سام لێڤینسن، دروستکەری زنجیرەکە، ئاماژەی بەوە کرد، ئێریک سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، بەردەوام سوور بوو لەسەر ئەوەی کارەکەی تەواو بکات.

 

ئەم دیمەنانە دواین کاری هونەری ئەم ئەستێرەیە دەبن لەسەر شاشەکان، کە بینەران بەردەوام بە ڕۆڵە ناوازەکانی لە زنجیرەی “Grey’s Anatomy” یادی دەکەنەوە.

 

دەرکەوتنی ئەو لەم وەرزەدا وەک ماڵئاواییەکی هونەری بینرا و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەوادارانی زنجیرەکە دروست کرد.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: دوژمنان لە بەرانبەر پێشکەوتنەکانی ئێران “دەستەوەستانن

یاسین

تورکیا: بەرەو وڵاتێکی بێ تیرۆر و ئارام هەنگاو دەنێین

سەڵاح

داهاتی فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART