zagros news agency

سێلین دیۆن کۆشکی شاهانەی خۆی لە پاریس دەفرۆشێت

ئەستێرەی جیهانی سێلین دیۆن خاوەنی کۆشکێکی ناوازەیە لە یەکێک لە ناوچە هەرە دەوڵەمەندەکانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا. گۆڤاری “پیوربیول” ئاماژەی بەوە کرد، ئەم خانووە تەنیا شوێنی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو شاھکارێکی تەلارسازییە و دەکەوێتە ناوچەی “ڤێلا مۆتمۆرنسی” لە گەڕەکی 16.

 

سێلین دیۆن لە ساڵی 2008 لەگەڵ هاوسەرە کۆچکردووەکەی ئەم کۆشکەی کڕیوە، بەڵام دوای کۆچی دوایی ئەو، بڕیاری دا بیفرۆشێت.

 

ڕووبەری کۆشکەکە 632 مەتر دووجایە و لە 5 نهۆم پێکدێت، 5 سویت و هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگەی تێدایە.

 

نرخەکەی لە کاتی کڕین 9 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام ئێستا بە نزیکەی 14.9 ملیۆن یۆرۆ دەفرۆشرێت.

 

ئەم شوێنە بەردەوام سەرنجی کەسایەتییە ناودارەکانی دیکەی ڕاکێشاوە و مێژوویەکی دەوڵەمەندی لەگەڵ کەسایەتییە جیهانییەکان هەیە، چونکە ئارامی و تایبەتمەندییەکی زۆر بە دانیشتووانەکەی دەبەخشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ چوارشەممە پارچەیەکی مووشەکی کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی بە مانگدا دەکێشێت

سەڵاح

هەفتەیی داهاتوو مووچەی مانگی چوار خەرج دەكرێت

گوران

ئەكسيۆس: ئەمریکا و ئێران تاوتوێی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژە دەکەن

سەڵاح