بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا فیلمێکی ژیاننامەیی نوێ لەبارەی مایکل جاکسن بە ناونیشانی “Michael” نمایش بکرێت.
ئەم فیلمە باس لە سەرەتاکانی ژیانی هونەری “پاشای پۆپ” دەکات، بەڵام لەژێر چاودێرییەکی توندی خێزانەکەیدایە.
جەعفەر جاکسۆن، کوڕەزای مایکل، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم ئەزموونە بۆ ئەو ساتێکی ڕۆحی و ناوازە بووە.
کۆمپانیای لیۆنزگەیت ئومێد دەخوازێت داهاتی فیلمەکە 700 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک ڕەخنەگر و تەنانەت پاریس جاکسۆنی کچی مایکل ئاماژەیان بەوە کرد، فیلمەکە تەنیا لایەنە گەشەکان نیشان دەدات و هەوڵ دەدات وێنەی مایکل لە تۆمەتە یاساییەکان پاک بکاتەوە.
بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 200 ملیۆن دۆلارە و بڕیارە ساڵی داهاتوو لە سینەماکان بڵاوبکرێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت لایەنی مرۆیی مایکل نیشان بدات، هەرچەندە کێشە یاساییەکان بەردەوام سێبەریان خستووەتە سەر مێژووی ئەم هونەرمەندە.

