ڕۆژی چوارشەممە، لە ئامەدی باکووری کوردستان، یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ دەستی پێ کرد.
فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئامەد و جێسیکا کاوە، سەرۆکی پەیمانگای جیهانی شانۆ، بەڕێوە چوو.
بەرفین ئەمکدار، سەرۆکی فێستیڤاڵی ئامەد ئاماژەی بەوە کرد، ئەم خولە لەژێر ناونیشانی “دیالۆگ لەپێناو ئاشتی” ساز کراوە.
هەروەها شاندێکی هونەریی باشووری کوردستان ئامادەبوون، لەوانە سێروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد.
لەم فێستیڤاڵەدا تیپ و گرووپی شانۆیی 30 وڵاتی دیکە بەشداری دەکەن. لە رێوڕەسمی کردنەوەکەدا گەڕانێک بەناو کۆڵانە سەرنجڕاکێشەکانی ئامەددا ئەنجام درا.
بڕیار وایە چالاکییەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بێت. فێستیڤاڵەکە دەرفەتێکی باشە بۆ ئاشنابوون بە شانۆی وڵاتانی دیکە.

