zagros news agency

وارنەر برۆس و پاراماونت لەسەر گرێبەستێکی 110 ملیار دۆلاری رێککەوتن

خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای “Warner Bros. Discovery” ڕەزامەندییان نیشان دا لەسەر یەکگرتن لەگەڵ کۆمپانیای “Paramount Skydance” بە بڕی 110 ملیار دۆلار.

 

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 4000 ئەکتەر و دەرهێنەری هۆڵیوود وەک خواکین فینێکس و جلین کلۆز، بە نامەیەکی کراوە دژایەتی خۆیان بۆ ئەم یەکگرتنە دەربڕی.

 

ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمەکان. سیناتۆر ئێلیزابێت وارین ئاماژەی بەوە کرد، ئەم یەکگرتنە کارەساتێکی قۆرغکارییە و هەڕەشە لە بژاردەکانی خێزانە ئەمریکییەکان دەکات.

 

ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێگری لەم ڕێوڕەسم و ڕێککەوتنە بکەن، “Paramount” ناچار دەبێت 7 ملیار دۆلار وەک سزای هەڵوەشاندنەوە بدات.

 

سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە پلان گۆڕاوە و تەنیا مەبەستیان زیادکردنی بەرهەمهێنانی فیلمە بۆ 30 فیلم لە ساڵێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلومبێرگ: تورکیا هەموو هاوردە و هەناردە‌ی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەستاند

سەڵاح

بلەیک لایڤلی داوای قەرەبووی 300 ملیۆن دۆلارە لە جەستن باڵدۆنی دەکات

ART

لە زنجیرەی “Friends” لیزا کودرۆ هەستی بە پەراوێزخستن کردووە

ART