zagros news agency

کازم ساھیر کۆنسێرتێک لە ئەبوزەبی ساز دەکات

کازم ساھیر، گۆرانیبێژی ناسراوی عێراقی، ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی جەماوەری لە پایتەختی ئیمارات لە چوارچێوەی گەشتە جیھانییەکەی بە ناوی “Now and Then” .

 

کۆنسێرتەکە لە ڕێکەوتی 28 ئایاری 2026 لە شانۆی “Space42 Arena” بەڕێوە دەچێت. بلیتەکانی ئەم ئاهەنگە لە ڕۆژی سێشەممە 28 نیسان بەردەست دەبن.

 

هاوکات ساھیر لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەیەوە ڕایگەیاند، کارە ھونەرییەکانی بە تەواوی کۆتایییان هاتووە و تەنیا دیاریکردنی کاتی بڵاوکردنەوەی ماوە.

 

ئەو ئاماژەی بەوە کرد، لەم بەرهەمەدا لەگەڵ شاعیرانی وەک یەحیا عەلاق و عەزیز ڕەسامی کاری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیلی کۆلینز: لەنێوان دایکایەتی و وێنەگرتن تووشی شەکەت بووم

ART

رێز لە نووسەری کۆچکردوو محەممەد مەلا شێخ مستەفا زراری دەگیرێت

ART

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART