zagros news agency

درامایەکەی کۆریلە دوای بڵاوبوونەوەی لە نێتفلێکس دەنگدەداتەوە

 

درامای کۆری “Sold Out on You” دوای نمایشکردنی لەسەر سەکۆی نێتفلێکس لە ساڵی 2026، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهاندا دروست کردووە و لە سەرووی گەڕانەکان دێت.

 

چیرۆکی دراماکە بە شێوازێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی باس لە ژیانی جووتیارێکی سادە و پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی دەکات کە بەهۆی کارەکانیانەوە تووشی فشاری زۆر بوون.

 

ڕووداوەکان لە گوندێکی دوورەدەست پەرە دەسێنن کاتێک پێشکەشکارەکە بڕیار دەدات بۆ سەرکەوتنی بەرنامەکەی بچێتە لادێ، بەڵام لەوێ تووشی جووتیارێکی نهێنی دەبێت کە ژیانی دەگۆڕێت.

 

ئەکتەرە ناسراوەکانی وەک ئان هیۆ سیۆپ و کیم بوم ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

کوڕەکەی کیلیان مێرفی یەکەمین رۆڵی تەلەڤزیۆنیی بەدەستهێنا

ART