zagros news agency

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیی ئێران نازانێت چی دەڵێت

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەسەر لێدوانێکی سەبارەت بە جەنگ لەگەڵ ئێران، کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، تاران لەسەر مێزی دانوستان “سوکایەتی” بە واشنتۆن دەکات.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” (Truth Social) ڕایگەیاند، مێرتز “پێی وایە ئاساییە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت”، هەروەها وتیشی: “ئەو نازانێت باسی چی دەکات”.

ئەم توندبوونەوەیەی لێدوانەکان لە کاتێکدایە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان واشنتۆن و هەندێک لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بەتایبەت سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و بەڕێوەچوونی دانوستانە بەردەوامەکان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دروستبووە.

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی هاوردەکردنی میوە و چەرەزات لەلایەن عێراقەوە بەرزبووەتەوە

یاسین

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

سەڵاح

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ خوشکەکەی کوشت

یاسین