zagros news agency

ڕۆبێرت دێ نیرۆ ئاوێتەیەک لە تاوان و ئاڵۆزیی دەروونی دەخاتەڕوو

تۆڕی نێتفلێکس پەردەی لەسەر یەکەمین وردەکارییەکانی فیلمی The Whisper Man لادا، کە ئەکتەری ناسراو و خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، ڕۆبێرت دێ نیرۆ، ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

 

ئەم فیلمە کە بڕیارە لە 28ـی ئابی 2026 نمایش بکرێت، لە جۆری فیلمە پڕ لە هەستەبزوێن و تاوانکارییەکانە و کار لەسەر ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی مرۆڤ و پەیوەندی نێوان باوک و کوڕ دەکات.

 

چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانێکی نووسەر ئالێکس نۆرس وەرگیراوە کە یەکێک بووە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمز.

 

چیرۆکەکە باس لە نووسەرێکی ڕۆمانی تاوان دەکات کە هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە، کاتێک کوڕە هەشت ساڵانەکەی دەڕفێندرێت، ناچار دەبێت پەنا بۆ باوکی ببات کە لێی دابڕاوە و لێکۆڵەرێکی خانەنشینە. لە کاتی گەڕان بەدوای کوڕەکەیدا، پەیوەندییەکی ترسناک لە نێوان ئەم ڕفاندنە و کەیسێکی کۆنی بکوژێکی زنجیرەیی دەردەکەوێت.

 

جگە لە دێ نیرۆ، هەریەکە لە میشێل مۆناگان و ئادەم سکۆت ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی جیمس ئاشکڕۆفتە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری: ئەمەریکا لە هێرشە درۆنییەکانی سەر فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر نیگەرانە

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی 2025ی مووچەخۆران خەرج بکات

یاسین

ل دهۆک جەخت ل سەر باشترکرنا خزمەتگوزارییان بۆ ئاوارە و پەنابەران دهێتە کرن

سەڵاح