zagros news agency

لە هەولێر پیشانگەی “بیم” بۆ هونەرمەند شەماڵ سەعدوڵڵا کرایەوە

رۆژی دووشەممە، لە نێو کەشێکی هونەری و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی، حزبی و پسپۆڕانی بواری ئەکادیمی، پیشانگەیەکی تایبەت بۆ هونەرمەندی شێوەکار شەماڵ سەعدوڵڵا لەژێر ناونیشانی “بیم” لە گەلەری جیهان لە شاری هەولێر کرایەوە.

شەماڵ سەعدوڵڵا لە پیشانگەکەدا کۆمەڵێک تابلۆی نمایش کردبوو کە گوزارشتیان لە نوێترین ئەزموونی هونەریی ئەو دەکرد. تابلۆکان بەهۆی شێواز و تەکنیکە بەکارهاتووەکانەوە سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا.

ئامادەبووان و بەرپرسانی بواری ڕۆشنبیری، وێڕای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پیشانگاکە، دەستخۆشییان لە هونەرمەند کرد بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی لەپێناو دەوڵەمەندکردنی رەوتی هونەری شێوەکاری لە هەرێمی کوردستان دەیدات و هیوای بەردەوامی و کاری جیاوازتریان بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت؛ شاژنی میوزیکی جیهان لە 2025

ART

تۆمی لی جۆنز لە وەرزی دووەمی “The Lowdown” رۆڵ دەگێڕێت

ART

لە پێشانگەیەکدا ئامانج ئەمین هونەری پۆستکار دەخاتەڕوو

ART