zagros news agency

نزیكەی لە سەدا 20ی نەوتی خاویی جیهان كەمیكردووە

مایک ویرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “شیفرۆن” (Chevron) ڕایگەیاند: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، ئەگەری زۆرە جیهان ڕووبەڕووی کەمبوونی فیزیکی لە خستنەڕووی نەوتدا ببێتەوە.

كۆمپانیای شیفرۆن هۆشداری لە کەمبوونەوەی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دەدات و ڕایگەیاند، نزیکەی لە 20٪ نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەرێت پەکخستنی ئەم گەرووە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی نەوتە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 20%ی نەوتی خاوی جیهان لەو گەرووەوە دەگوازرێتەوە و هۆشداریشی دا کە ئەم کەمبوونەوەیە دەبێتە هۆی پاشەکشەی ئابووری جیهانی، بە جۆرێک کە وڵاتانی ئاسیا یەکەمین ناوچە دەبن کە کاریگەرییە نەرێنییەکانیان بەسەرەوە دەردەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و ئەرمەنستان ڕێککەوتنی هاوکاریی ئەتۆمیی ناچەکدارییان واژۆ کرد

یاسین

پەرلەمانتارێکی ئێران سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕەخنە لە وڵاتەکەی دەگرێت

یاسین

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین