zagros news agency

بە بڕیاری دادگە فەزڵ شاکر بێ تاوانە

ناوی هونەرمەندی لوبنانی فەزڵ شاکر جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو باسی میدیاکان، دوای ئەوەی دادگەی تاوانەکانی بەیرووت بڕیاری بێتاوانبوونی بۆ دەرکرد.

 

ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک دانیشتنی دادگە هات کە تیایدا گوێ لە شایەتحاڵەکان گیرا و بەڵگەکان لێکدرانەوە.

 

پارێزەرەکەی، ئاماتا موبارەک ڕایگەیاند، هونەرمەندەکە بە بایەخێکی زۆرەوە نامەی پشتیوانی هەوادارانی دەخوێنێتەوە و سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەیە کە لەم قۆناغە قورسەدا لەگەڵی بوون.

 

دادوەر بیلال زەناوی بڕیاری دا، فەزڵ شاکر بێتاوانە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوون سەبارەت بە هەوڵی کوشتنی شێخ هیلال حەموود.

 

ئەم بڕیارە بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی دادەنرێت لە دۆسییەی ئەم هونەرمەندەدا، چونکە پارێزەرەکانی لەو بڕوایەدان، ئەم بێتاوانبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆسیەکانی دیکە دەبێت، بەتایبەت ئەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی عەبراوە هەیە.

 

تیمی بەرگری جەخت دەکەنەوە، هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی یان بەڵگەیەکی سەلمێنراو نییە کە بەشداری فەزڵ شاکر لەو ڕووداوانەدا بسەلمێنێت.

 

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ئەم هونەرمەندە لەبەردەم دادگای سەربازی لە بەیرووت بە سەرۆکایەتی عەمید وەسیم فەییاز ئامادە بێت بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان.

 

هەر ئێستا هەوادارانی فەزڵ شاکر چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو هونەرمەندە دەکەن بۆ نێو کایەی هونەری، چونکە تەنیا میوزیک و دەنگە زوڵاڵەکەی ئەو دەتوانێت جێگەی ئەو دابڕانە درێژخایەنە بگرێتەوە.

 

پارێزەرەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هونەرمەندەکە ورەیەکی بەرزی هەیە و بەردەوام کار دەکات بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ هەموو لایەک ڕوون ببێتەوە و ژیانی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

سەڵاح

پێشكه‌شكارێكى ئافره‌ت په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌ دادگا

سەڵاح

نامق هەورامی لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی مەلای جزیری بە توێژینەوەیەک بەشداری کرد

ART