zagros news agency

گریێز چاپمان لە تەمەنی 52 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئەکتەری ئەمریکی گریێز چاپمان، کە بە ڕۆڵی پاسەوانە تایبەتەکە لە زنجیرەی کۆمیدیی “ Rock30 ناسرابوو، لە تەمەنی 52 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

مردنی ئەم ئەکتەرە دوای ململانێیەکی درێژخایەن دێت لەگەڵ نەخۆشیی گورچیلە. سایدە براون، وەکیلی کارەکانی گریێز چاپمان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو ئەکتەرە لە ڕێکەوتی 22ی ئایاری 2026 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. دۆنتی هاریسۆنی ئامۆزای دەڵێت، گریێز چاپمان بە ئارامی لە کاتی خەوتندا گیانی سپاردووە.

 

گریێز چاپمان لە ساڵی 2010 نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەش بەردەوام وەک وتەبێژی دامەزراوەی “National Kidney Foundation” کاری دەکرد بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی ئەم نەخۆشییە.

 

ئامۆزاکەی لەبارەی ئەو هونەرمەندەوە دەڵێت، گریێز چاپمان بە هێز و ئارامییەوە بەرەنگاری نەخۆشییەکەی بووەوە و هەمووان بە ڕۆحە ئەرێنی دەیناسنەوە. ئەو هونەرمەندە هاوسەرێک و دوو منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتووە.

 

سەرەتای کاری هونەریی گریێز چاپمان بۆ ناسینی ئەکتەر ترەیسی مۆرگان دەگەڕێتەوە، کاتێک وەک پاسەوانی تەنیا لە یانەیەکی شەوانە لە نیویۆرک کاری دەکرد.

 

جگە لە زنجیرەی “ Rock30 لە چەندین بەرهەمی دیکە وەک “The Blacklist” و “Blue Bloods” و فیلمی “Money Monster” بەشداریی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەیت وێنسڵێت: نزیکەی ١٠ ساڵ بیری لە کاری دەرهێنان کردووەتەوە

ART

سەرکەوتنی فیلمی “One Battle After Another” لە خەڵاتەکانی 2026

ART

دوای نەشتەرگەرییەکی قورس ئەنغام ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکەی دوبەی دەکات

ART