zagros news agency

عەمرو دیاب بو ریکۆردێکی نوێ لە لووتکەدا دەمێنێتەوە

ئەستێرەی میسڕی، عەمرو دیاب، بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتنی بێوێنە لە جیهانی موزیکدا، دوای ئەوەی توانی بۆ هەفتەی ٦٣ لەسەریەک پلەی یەکەمی ڕیزبەندی هونەرمەندانی لوتکەی پلاتفۆرمی “بیلبۆرد عەرەبی” (Billboard Arabia) بەدەستبهێنێتەوە.

بەپێی دواین ئامارەکانی پێگەی جیهانی Kworb کە تایبەتە بە پۆلێنکردنی هونەرمەندانی دیجیتاڵی، عەمرو دیاب توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات و بگاتە پلەی ١٥١ لەسەر ئاستی جیهان.

بەمەش دەبێتە بەرزترین هونەرمەندی عەرەب کە لەم لیستە جیهانییەدا ناوی هاتبێت، و بەپێی ئامارەکان توانیویەتی پێش چەندین ئەستێرەی دیاری پۆپ و ڕاپی جیهانی بکەوێت، لەقانەش بیۆنسێ، ئیمینێم و مالوما.

لەسەر ئاستی کارە موزیکییەکانی، گۆرانییەکانی عەمر دیاب ڕێژەیەکی پێوانەیی لە بینین و گوێگرتن لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە جیاوازەکان تۆمار دەکەن. لەم نێوەندەشدا گۆرانی “بابا” سەرکەوتنێکی بێوێنەی بەدەستهێناوە و تەنیا لە یوتیوب کۆی بینینەکانی ٢٨٦ ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

ئەم گۆرانییە یەکێکە لە بەرهەمە دیارەکانی ئەلبوومی “ئیبتەدێنا” کە لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی عەرەبیدا دروست کردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکەوتنە، عەمرو دیاب لەم دواییانەدا کۆنسێرتێکی گەورە و سەرکەوتووی لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە سازکرد، تێیدا هەردوو کوڕ و کچەکەی بەشداربوون و بووە جێی سەرنجی میدیاکان.

ئەم پێشەنگایەتییە بەردەوامەی عەمرو دیاب لە لوتکەی لووتکەی عەرەبیدا لە کاتێکدایە کە ڕکابەرییەکی توند لە نێوان نەوەی نوێی موزیک و ئەستێرە دێرینەکاندا هەیە، بەڵام دیاب هێشتا وەک پێوەر و ستانداردێک بۆ سەرکەوتنی موزیکی پۆپی عەرەبی لە لووتکەدا ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن

سەڵاح