zagros news agency

نیکۆلاس کەیج کۆتوبەندەکانی خێزانی کۆپۆلا دەشکێنێت

دوای چەندین ساڵ لە بەراوردکردنی بەردەوام لەگەڵ خێزانە سینەماییە بەناوبانگەکەی، ئەکتەری ئەمریکی نیکۆلاس کەیج لە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەدا ناوی خۆی بە فەرمی و بەپێی یاسا گۆڕی، بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەستنەوەی ناسنامەی هونەری خۆی بە میراتی خێزانی سینەمایی ناسراوی «کۆپۆلا» بهێنێت.

کەیج تەمەن ٦٢ ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “ڤارایتی” ڕایگەیاند کە ئەم گۆڕانکارییە بۆ چەسپاندنی ناسنامەی سەربەخۆی خۆی پێویست بووە.

کەیج دەڵێت: “من لە ژیانی ئاسایی و لەبەردەم کامێراشدا هەر نیک کەیجم”، بەمەش ئارەزووی خۆی بۆ ڕزگاربوون لەو تێڕوانینەی ناوەندی هونەری نیشاندا کە وەک “کەسێکی نزیکی کۆمیدی” لە پەراوێزی خێزانەکەیدا سەیری دەکرد.

ئەو ئەستێرەیە کە لە دایکبووی ناوی نیکۆلاس کیم کۆپۆلایە، دەیەوێت وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ کار بکات، بەدوور لەو پۆلێنکردنانەی لە سەرەتای کاروانی هونەرییەوە وەک کوڕی ئۆگست کۆپۆلا و برازای دەرهێنەری ناودار فرانسیس فۆرد کۆپۆلا پێیەوە لکابوو.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ناوی “کەیج”، ڕوونکردنەوەی دا کە ناوەکەی لە تێکەڵەیەک لە کەسایەتی لوک کەیج لە چیرۆکە کۆمیکەکانی مارڤڵ و هونەرمەندی پێشەنگ جۆن کەیج وەرگرتووە، بە ئامانجی هەبوونی ناوێکی کورت و ڕەوان.

لە ئێستاشدا کەیج خۆی بۆ بەرهەمەکانی داهاتووی ئامادە دەکات، لەوانەش زنجیرەی «Spider-Noir» و فیلمی «Madden» کە بڕیارە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی داهاتوودا لە سینەماکان نمایشبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی “The Mummy” دوای دوو دەیە

ART

دەنگۆی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی “Pretty Woman” هەیە

ART

سەردان بۆ لای شاعیر بێکەس حەمە قادر

ART