zagros news agency

تونس ٢١٠ پارچەی شوێنەواری لە کەنەداوە وەرگرتەوە

دەسەڵاتدارانی تونس گەڕاندنەوەی ٢١٠ پارچەی مێژوویی و شوێنەوارییان راگەیاند کە لە هەڵکۆڵینەکانی تیمی شوێنەواریی کەنەدی لە شاری قەرتادج لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٩ دۆزرابوونەوە. ئەم پارچانە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی قەرتادجی و ڕۆمانی دەگەڕێتەوە.

پەیمانگای نیشتمانیی شوێنەواری تونس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پارچە گەڕێنراوەکان پێکهاتوون لە ١٠٥ سکەی دراوی مسین و ١٠٥ پاشماوەی چرای گڵین، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ جێرمی ڕۆسیتی، سەرۆکی شاندی کەنەدی و لەژێر چاودێری وەزارەتی کاروباری ڕۆشنبیری تونس ئەنجامدراوە و سەرجەم پارچەکان لە کۆگاكانی پێگەی شوێنەواریی قەرتادج پارێزراون.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەیمانگاکەدایە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شوێنەوارانەی لە نۆدەکانی سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کاتی لە کاتی هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکاندا لەژێر چاودێری ڕێکخراوی یونسکۆ برابوونە دەرەوەی وڵات.

تونس لە ساڵانی ڕابردووشدا سەرکەوتنی گەورەی لەم بوارەدا بەدەستهێناوە؛ لە ئایاری ٢٠٢٥دا، زیاتر لە ١١ هەزار پارچەی شوێنەواریی گرنگی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتەوە دوای ٣٥ ساڵ لە بردنیان. هەروەها لە شوباتی ٢٠٢٢دا، ٣٧٤ پارچەی دیکەی دەستبەسەرداگیراو یان گەڕێنراوەی نمایش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی نێودەوڵەتی 700 ملیۆن دۆلار دەداتە میسر

سەڵاح

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڤيه‌ننا: نه‌مسا خوازياره‌ بره‌و به‌ په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى بدات

یاسین