zagros news agency

پێشانگەیەکی تایبەت بە فەرشی کوردی دەکرێتەوە

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، یەکەمین نمایش و پێشانگەی تایبەت بە فەرشی کوردی و کارە دەستییەکانی “لالاس” لە ژێر ناونیشانی بانگهێشتنامەیەک بۆ هۆگرانی هونەر بکرێتەوە.

ئەم چالاکییە هونەرییە ناوازەیە لە کاتژمێر چواری ئێوارە لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی سەرنجڕاکێش بە شێوازێکی هاوچەرخ و بە بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکلکراو نمایش دەکرێن بۆ ئەوەی ڕەهەندێکی نوێ بە فەرش و کاری دەستیی کوردی ببخشن.

ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی ئەم پێشانگەیە بە هاوبەشی و پشتگیری هەریەکە لە پێشانگەی ڤالا، ستۆدیۆی زەرد، کارگەی کولتوور و لالاس دەبێت و دەرگە لەبەردەم سەرجەم ئارەزوومەندان و هاندەرانی بواری کولتوور و دەستڕەنگینی کراوە دەبێت بۆ ئامادەبوون و بینینی ئەم بەرهەمە هونەرییانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆڵ کیدمەن لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس ئامادەبوو

ART

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح