zagros news agency

عێراق لە ڕیزی گەورەترین هاوردەکارانی گۆشتدایە لەسەر ئاستی جیهان

 

له ساڵی رابردوو عێراق ناوی لە نێو لیستی گەورەترین وڵاتانی هاوردەکاری گۆشت جێگیر کرد، سەرەڕای ئەوەی بەهای هاوردەکردنی بەراورد بە ساڵی پێشوو دابەزی، ئەمەش بەپێی داتاکانی نەخشەی بازرگانیی نێودەوڵەتی (Trade Map).

گرنگترین ئامار و داتاکانی ناو ڕاپۆرتەکە:

قەبارەی هاوردەی عێراق: بەپێی ئامارەکان، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە بەهای ١.٠٤٢ ملیار دۆلار گۆشت(به هەموو جۆرەکانییەوه) هاوردە کردووە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە لوتکەدا بووە و گەیشتووەتە ١.٤٩٩ ملیار دۆلار.

گەشەکردنی هاوردە لە ساڵانی ڕابردوودا: هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە لە عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە زیادبووندا بووە؛ بە جۆرێک لە ٧٥٢.٤ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١.٠٥٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢، و پاشان بۆ ١.٢٣٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

ڕیزبەندی جیهانی: وڵاتی چین وەک گەورەترین هاوردەکاری گۆشت لە جیهاندا ماوەتەوە بە قەبارەی ٢٢.٤ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٥دا، لە دوای ئەویش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ١٨.١ ملیار دۆلار، ئەڵمانیا بە ١٠.٤ ملیار دۆلار، ژاپۆن بە ١٠.٢ ملیار دۆلار و مەکسیک بە ٩.١ ملیار دۆلار دێن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی: سعوودیە و ئیمارات لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدا هاتوون بۆ هاوردەکردنی گۆشت، بە جۆرێک قەبارەی هاوردەی هەر لایەکیان لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە نزیکەی ٣ ملیار دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ترسی لە ئەمریکا هەیە

گوران

ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بەردەوامن

یاسین

شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە )، دواى نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی کرایەوە

سەڵاح