zagros news agency

محەممەد رەمەزان هانا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبات

هونەرمەندی میسری محەممەد رەمەزان دوای ئەوەی چەند سینەمایەکی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هەندێک کاری نایاسایی دژی فیلمە نوێیەکە بە ناوی “Assad”، ئەو ئەکتەرە لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای کرد، هەوادارانی چەندین سەرپێچییان لەناو هۆڵەکانی نمایشدا ئاشکرا کردووە کە زیان بە فیلمەکەی و تەواوی پیشەسازی سینەما دەگەیەنێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی جەماوەر لێی سەرکەوتوو نابن، هەروەها جەختی کردەوە، هاوڕێ هونەرمەندەکانی هیچ پەیوەندییەکیان بەم کارانەوە نییە و کێشەکە تەنیا لە شێوازی کارکردنی هۆڵەکاندا هەیە.

 

محەمەد رەمەزان لەو بڕوایەدایە، ئەو هەڵسوکەوتانەی لە هەندێک سینەما دەکرێن، وەک پێدانی تیکت بە ناوی فیلمی دیکە یان ناچارکردنی بینەر بۆ بینینی فیلمێکی جیاواز، ئالنگارییەکی گەورەن بۆ سەرجەم پیشەسازییەکە.

 

رەمەزان گوتی، زۆر سوپاسی جەماوەرەکەی دەکات کە بە هۆشیارییەوە ئەم فێڵانەیان ئاشکرا کردووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە وەزارەتی رۆشنبیری بەپەلە بێتە دەنگ.

 

ئەو هونەرمەندە بە سەرسوڕمانەوە باسی لەوە کرد، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە لە میدیاکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هەمان ڕەفتار لە هەندێک شوێن بەردەوامە.

 

محەممەد رەمەزان داوای کرد، لایەنە حکومییەکان و وەزارەتی رۆشنبیری لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکان بکەن بۆ ئەوەی مافی بینەر و بەرهەمهێنەران بپارێزرێت و شەفافیەت لە داهاتی سینەماکاندا هەبێت، چونکە بێدەنگی بەرامبەر ئەم دیاردانە دەبێتە هۆی لاوازکردنی هونەر و سینەمای وڵاتەکە لە داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART

پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی ساز دەکرێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART