فیلمی زانستی خەیاڵی “Project Hail Mary” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهاتی پێوانەیی لە سینەماکانی جیهاندا، دوای ئەوەی کۆی داهاتەکەی گەیشتە 681 ملیۆن و 624 هەزار دۆلار لە سەرەتای نمایشکردنیەوە.
ئەم بەرهەمە گەورەیەی کۆمپانیای ئەمازۆن، لە بازاڕەکانی ئەمریکادا 343 ملیۆن و 810 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 337 ملیۆن و 813 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.
ئەم ژمارانە پێشوازییەکی زۆری بینەران لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکا پێشان دەدەن. فیلمەکە کە ماوەی نمایشکردنی 2 کاتژمێر و 36 خولەکە، لە دەرهێنانی فیڵ لۆرد و کریس مێلەرە، بودجەی بەرهەمهێنانەکەیشی گەیشتووەتە 184 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وایکردووە تەکنیکە بینراوەکان و کوالیتی کارەکە سەرنجڕاکێش بن.
ئەستێرەی هۆڵیوود ڕایان گۆسلینگ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، بەپێی ڕەخنەگران، نواندنەکەی هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ڕاکێشانی بینەران.
سەرکەوتنی بازرگانی “Project Hail Mary” ئەوە دەسەلمێنێت کە فیلمی زانستی خەیاڵی بەردەوامە لە ڕاکێشانی جەماوەر و بەدەستهێنانی داهاتی زەبەلاح لە بازاڕە جیاوازەکاندا، بەمەش دەبێتە یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانی پێشەنگی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمساڵ.

