zagros news agency

لەبەرامبەر داهێنانەكەی ئاكۆ خۆشمێر ڕێوڕەسمێكی رێزلێنان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٦، لە ڕۆژی جەژنی جیهانی موزیك دا لە هۆڵی میدیا، رێوڕەسمێكی رێزلێنان بۆ ئەندازیاری دەستڕەنگین (ئاكۆ خۆشمێر) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ساز كرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە وتەیەكەدا ستایشی ئەو داهێنانەی ئەندازیار ئاكۆ خۆشمێری كرد و دەستخۆشیشی لێ كرد.

پاشان ئاكۆ خۆشمێر باسێكی لە دروستكردنی ئامێری ژەنینی موزیكی لیزەری كرد و چۆنیەتی كارپێكردنی شی كردەوە و چەند پارچە موزیكی پێ ژەنی.

دواتر بەڕێوەبەری گشتیمان لەجیاتی بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڕوانامەی رێزلێنان و دیارییەكی بەخشی بە ئاكۆ خۆشمێر. لای خۆشیەوە چەپكێ گوڵی پێشكەش كرد. هەروەها جێگری بەڕێوەبەری گشتیشمان چەپكێ گوڵی پێشكەش بە ئاكۆ خۆشمێر كرد.

ئەم رێوڕەسمەی رێزلێنان لەبەرامبەر بەو داهێنانە ناوازەیە بوو، كە ئەندازیار ئاكۆ خۆشمێر ئامێرێكی ژەنینی موزیکی لیزەری دروست كردووە و دەتوانرێ هەموو ئاوازێكی پێ بژەندرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و هەیبەت ئەلحەلبوسی جەخت لە پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ ئاڵۆزييه‌كان دەکەنەوە

یاسین

ئاگاداریەک لەبارەی نوێکردنەوەی پسولەی خۆراکەوە

یاسین

زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیانی مارتن سکۆرسێزی نمایش دەکرێت

ART