zagros news agency

دادگەی باڵای لەندەن چارەنووسی سامانی لیام پاین یەکلا دەکاتەوە

دادگەی باڵای لەندەن مەلەفی سامانی گۆرانیبێژی کۆچکردووی بەریتانی لیام پاین داخست، دوای ئەوەی بڕیارێکی کۆتایی دەرکرد، تێیدا مافی گواستنەوەی تەواوی سامانی بەخشییە بە کوڕە تاقانەکەی کە ناوی بێرە.

ئەم دۆسییەیە دوای کۆچی دوایی نیشانەی گرووپی “One Direction” بەبێ جێهێشتنی وەسێتنامەیەکی یاسایی، سەرنجی میدیاکانی بە لای خۆیدا راکێشا.

دادگەی باڵای لەندەن بڕیاری دا، بێر کە تەمەنی 8 ساڵە، دەبێتە تەنیا سودمەند لەو سەروەتەی باوکی کە بە 27.8 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەڵگەنامەکانی دادگە ئاشکرایان کرد، بەھای دارایی ئێستای میراتەکە بە بڕی 2.3 ملیۆن پاوەند کەمترە لەو خەمڵاندنانەی لە ساڵی 2025 بڵاوکرابوونەوە.

شێریل تویدی دایکی بێر، پێشتر لەگەڵ پارێزەر ریچاردی برای لە 2025 دەستنیشانکرابوون بۆ بەڕێوەبردنی موڵکەکانی لیام باین.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، رێگە دەدرێت بەشێک لە پارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکە بەکاربێت، بەشەکەی دیکە لەناو سندووقێکی متمانەدا دەپارێزرێت تا ئەو کاتەی دەگاتە تەمەنی 18 ساڵی.

پارێزەران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، تەنیا بەشێکی دیاریکراو بۆ خەرجی خوێندن و چاودێری بەکاردێت بۆ ئەوەی مافە داراییەکانی لە داهاتوودا پارێزراو بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دینا دەرزی “پەلکە زیڕینە” دەکاتە جەژنانە

ART

کۆڵن فارێڵ: لەکاتی وێنەگرتندا تۆم کروزم تووڕە کرد

ART

لە چەمچەماڵ کۆنسێرتی “چریکەی پوشپەڕ” بەڕێوەچوو

ART