zagros news agency

نەوزاد شێخ کامیل: گەنمی دهۆک درەنگ پێگەیشتووە، بۆیە داوای درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنمان کردووە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ زۆر باشە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک بەهۆی بارانی زۆر و نزمیی پلەکانی گەرماوە، گەنم درەنگ پێگەیشتووە و جووتیاران تازە دەستیان بە دروێنەکردنی کردووە، بەو هۆیەشەوە داوایان کردووە بۆ چەند ڕۆژێک ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژ بکرێتەوە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

له‌ پارێزگای دهۆک 103,349.30 تۆن.

لە هەولێر 117,678.50 تۆن.

لە پارێزگای سلێمانیش 133,921.62 تۆن گەنم وەردەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا ده‌یه‌وێ به‌بێ ئیسرائیل گفتوگۆ لەگەڵ حەماسدا بكات

سەڵاح

دوای تەقەکردن لە ئاهەنگی ئێوارەخوانێك ترەمپ سەلامەتە، گومانلێکراوەکە دەستگیرکراوە

سەڵاح

ئه‌و به‌ربژێره‌ی پارتی له‌رێگای پرۆژه‌كانه‌وه‌ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد قسه‌ی بۆ زاگرۆس ده‌كات

یاسین