zagros news agency

عێراق داوا لە کۆمپانیای شێڤرۆن دەکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات

لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عەلی زەیدی و شاندێکی یاوەری لە ویلایەتی تێکساس لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای “شێڤرۆن”ی تایبەت بە بواری نەوت و وزە کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەپێدانی کەرتی وزە و کارەکانی ئەو کۆمپانیا جیهانییە لە عێراق کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داوا لە کۆمپانیای شێڤرۆن کراوە کارەکانی لە عێراق بەرفراوانتر و خێراتر بکات، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و فراوانکردنی تواناکانی عێراق لە بواری پاڵاوتن و پەرەپێدانی بەرهەمە نەوتییەکان.”

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە حکومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان، دەرفەتی نوێ بۆ کەرتی نەوت بڕەخسێنێت، بەتایبەتی لە پرسی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، کە ئەمەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری وڵات دادەنرێت.

ئەم کۆبوونەوەیەی شاندی عێراق لە کاتێکدایە، کە عێراق هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، ئاستی بەرهەمهێنانی وزە و پاڵاوتنی ناوخۆیی بەرز بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

یاسین

‎کەشناسی: سبەی گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایار دەبێت و لەگەڵ هاتنی تۆز وخۆڵ پلەکانی گەرما دادەبەزن

گوران

دۆناڵد ترەمپ: ڤەنزوێلا ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی ئەمریکا دەکات

یاسین