zagros news agency

نرخی نەوت بە رێژەێکی بەرچاس دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئابی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت پاشەکشەیەکی گەورە و بەرچاویان تۆمارکرد و برێنت ئاستی 80 دۆلاری شکاند، ئەمەش دوای ئەوەی بەرزبوونەوەکەی دوێنێ کاتی بوو و نەیتوانی ڕێڕەوی بازاڕ بگۆڕێت.

​ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخەکان دوای ئەوە دێت کە بەردەوامیی سەقامگیری لە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە و کەمبوونەوەی ئاڵۆزییە مەیدانییەکان، بەشێکی زۆری ترسی بازرگانانی لەبارەی کورتهێنانی خاو ڕەواندووەتەوە. ئەم دۆخە وایکردووە کە وەبەرهێنەران سەرەنجی خۆیان بگوێزنەوە سەر داواکاریی جیهانی بۆ نەوت و ڕوو لە فرۆشتنی گرێبەستەکان بڕەخسێنن.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینێکی توندی تۆمارکرد و نیشتەوە سەر 78.82 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (84.93 دۆلار) دابەزینێکی گەورەی 6.11 دۆلاری نیشان دەدات. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان شێوە هەڵکشانی دوێنێی لەدەستدا و گەیشتە 75.13 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (80.94 دۆلار) پاشەکشەیەکی توندی 5.81 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم ڕێڕەوە نزمەی نرخەکان هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە ئاماژەی بەوە کرد بەم نزیکانە گەرووی هورمز بە تەواوی دەکرێتەوە و ئاسایش بۆ ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە دەگەڕێتەوە، ئەمەش گەشبینیی زیاتری لای وەبەرهێنەران دروستکردووە کە دابینکردنی خاو ڕووبەڕووی هیچ کۆسپێک نابیەتەوە و نرخەکان بەرەو ئاستە ئاساییەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەمین کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمانی ئێران دوای دەستپێکردنی جەنگ بەڕێوەچوو

یاسین

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوویدا

یاسین

سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە وڵات ڕاگەیاند

یاسین