zagros news agency

شەپۆلێکی نوێی هەڵکشان بۆرسەی جیهانیی زێڕ و زیوی گرتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەسەر ئاستی جیهانی ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی بەرزبوونەوە بوونەوە و نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بازدانێکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 4,136.87 دۆلار، یەک کیلۆگرام بەرزبووەوە بۆ 133,003.46 دۆلار و یەک گرامیش بە 133 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان لە ئاستێکی بەرزی جێگیدا وەستاون؛ عەیارەی 22 بە 941,471 دینار، عەیارەی 21 بە 898,677 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 770,294 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشانی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هێڵی 60 دۆلاری بەزاند، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 60.73 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,952.45 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.95 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەڵکشانە بەهێزەی نرخە جیهانییەکان پەیوەستە بە لاوازبوونی بەهای دۆلار و زیادبوونی خواستی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی کانزا گرانبەهاکان، لە کاتێکدا بە وریاییەوە چاودێری سیاسەتە نەختییەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح

دادگای دیمەشق بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەدی دەرکرد

یاسین

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

یاسین