zagros news agency

سبەی مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

له راگەیندراوەکە هاتووە ، ڕۆژی یەک شەممە ( ٣٠ ی ئاب ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٩ ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ دەیەوێت پێش کۆتایی ٢٠٢٦ لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆببێتەوە بەڵام بەبێ مەرج

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

یاسین