ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە کۆمپانیای چینی دەدات

 

دوای ئەوەی كۆمپانیا چینەكان، پێنج مۆڵەتی تەواوكاریی پێنجەم و گەڕی شەشەمی بۆ وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان كێڵگەیان لە عێراق بردەوە، شارەزایان و میدیاكان لێدانەوە جیاوازی بۆ دەكەن، شارەزایەكی وزەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەژموونی كۆمپانیا چینییەكان بەسەر كەرتی نەوت و غازی عێراقەوە بە روونی دیارە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئایار، نەبیل مەرسوومی، شارەزای كاروباری وزەی عێراق، راگەیاندووە، هەژموونی چین بەسەر كەرتی نەوت و غازی عێراقەوە بە روونی دیارە.

لە پێشبڕكێی كۆمپانیا نەوتییەكان لە بواری نەوت لە گەڕی پێنجەم و شەشەم، كۆمپانیا چینیەكان پێنج كێڵگەیان بردەوە.

گرووپی ZPEC لە پێشبڕكێی براوە بوو بە پەرەپێدانی كێڵگەی رۆژهەڵاتی لە بەغدا كە درێژكراوەی باكوورە لە لای كێڵگەكانی فوڕاتی ناوەڕاست لە نێوان پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا.

هەورەها كۆمەڵەی یەكگرتووی وزەی چینی براوە بوون، بە وەبەرهێنان لە كێڵگەی فاو لە بەسڕە.

هەوەرها تەشنهوا چینی، كێڵگەی قورنین بردەوە، بۆئەوەی پەرەی پێبدات لە نێوان عێراق و سعودیە.

لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیا جیوی نوێی چینی كێڵگەی زرباتین لە پارێزگای واست بردەوە.

بەشێوەیەكی گشتی چین، ئێستا هەژموونی بەسەر 13 كێڵگەی نەوتی و غازی عێراق هەیە و بەڕێوەیان دەبات.

دوێنێ، رێورەسمی دەستپێكردنی گەڕی تەواوكردنی مۆڵەتی تەواوكاریی پێنجەم و گەڕی شەشەمی بۆ وەبەرهێنان لە 12 پارێزگا لە عێراق بۆ پەرەپێدان بە 29 پرۆژەی نەوت و غاز، بە بەشداری 20 كۆمپانیای ئەورووپی، چینییەكان، عەرەبی و عێراق، دوای سێ رۆژ لە پێشبركێ بەڕێوە چوو.

لە دوای 2018وە، یەكەم جارە عێراق گەڕێكی دیكەی گرێبەستە نەوتیی و غازییەكان رادەگەیەنێت.

هەژموونی چین بەسەر كەرتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت، كۆمپانیا ئەمریكییەكان كشانەوە، هەروەها پارساڵ پشكەكانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی لە گەورەترین كێڵگەی عێراق كڕیەوە كە قوڕنەی رۆژئاوایە، كە یەكێكە لە گەورەترین كێڵگە لە جیهان.

لە دوای 2003ەوە گەڕەكانی گەڕان و مۆڵەتی نەوت لە عێراق دەستی پێكردووە، چەند گەڕێكی بەڕێوە چووە داویینی لە 2018وە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

هەردوو ئەنجومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێم کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

یاسین