zagros news agency

تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ئابووری

وەزارەتی دارایی ئابووری رایگەیاند ، ئەمڕۆ بڕی ( ٨٣٥،٥٥٣،٠٠٠،٠٠٠) هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.

هەروەها بڕی ( ٤،٩٦١،٠٠٠،٠٠٠ ) چوار ملیارو نۆسەد وشەست ویەک ملیۆن دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 300 هاووڵاتی لە ئێران به ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

یاسین

مۆسکۆ: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٤٥ درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

یاسین

ئاگرێکی بەرفراوان دارستانەکانی باشووری فەڕەنسای گرتەوە

یاسین