ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “هیچ كێشەیەك لە وردبینیی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان نییە، چاوەڕوانین ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئایار، بڕیار لە ناردنی تەمویلی مووچەی ئەوان بدرێت، بەڵام رەنگە ناردنی پارەكە بكەوێتە سبەی، هەركات پارەكە بگات، وادەی دابەشكردنی مووچەیان رادەگەیەندرێت.”

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە: “بەدڵنیایی دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لەم هەفتەیە تێپەڕ ناكات و دابەش دەكرێت.”

لە رۆژی سێشەممە و چوارشەممە وەزارتی دارایی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینیی سەربازی و شارستانی و مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتی ناردووە و لە رۆژی 15ی ئایارەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێكردووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، هێشتا بەغدا نزیكەی 300 ملیار دیناری مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانی و لیوای نەوت و گاز و بەرگری و فریاكەوتنی نەناردووە.

لای خۆیەوە ژمێریارێكی وەزارەتی پێشمەرگە  رایگەیاند: “چەكی مووچە ئامادەیە و هەموو رێكارەكان تەواو كراون، پارە بنێردرێت لە یەك رۆژدا مووچە دابەش دەكرێت.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران نۆ ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

سەڵاح

مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان هەرگیز رێگە نادات عێراق بگەڕێنرێتەوە سەردەمی دیکتاتۆری

سەڵاح

شاندێكی حكوومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 گەیشتە بەغدا

سەڵاح