zagros news agency

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە بۆنەی(٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت بەردەوامی هەیە

دڵشاد

فەرەنسا بۆ پاراستنی بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام دەدات

یاسین

هەولێر؛ لە گەڕەکی سەربەستی 300 نەمام دەچێندرێن و ڕێژەی سەوزایی زیاد دەکرێت

دڵشاد