ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج دەخرێتە روو

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەخاتە ڕوو و دەڵێت: “بەڵێنی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دراوە.”

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: “دوای سەردانی بەغدا ئەوەی دەرەنجامی رێككەوتنەكان بووە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڵێنیان داوە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی هەموو فەرمانبەران بنێرن و هەروەها مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بنێرن.”

لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان پێشەوا هەرامانی گوتی: “دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە، ستەمە و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە، چونكە ئەو هێزانە لە شەری داعش و لە سەرماو لە گەرما لە ئەركن و لە زۆر حاڵەت بەشێك بوونە لە پاراستنی ئاسایشی عێراق، بۆبە ناكرێت دوای 59 رۆژ ئەوان مووچەیان وەرنەگرت بێت.”

گوتەبێژی حكوومەت ئەوەشی خستە ڕوو: “هەموو لایەنەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەفتەی ڕابردوو، کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە نابێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێڵ بکرێت و مووچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

دارایی عێراق خۆی له‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌دزێته‌وه

یاسین

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

یاسین