zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.

هەر لەو دیدارەدا بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات، مووچه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزارەتی دارایی هۆکاری قەیرانی مووچەیە

سەڵاح

لەم هەفتەیەدا سوودانی سەردانی تورکیا دەکات

گوران