zagros news agency

کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵیۆزی چینی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە

ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە پاش بڵاوبوونەوەی کۆبوونەوەی هاوبەشی چین و ئیمارات کە تێیدا باس لە خاوەنداریی ئیمارات لەسەر سێ دوڕگەی ئێرانی کرابوو، باڵیۆزی چین لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە و نارەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیاندرا.
لەم دیدارەدا بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وڵاتانی کەنداو لە وەزارەتی دەروەی ئێران جەختی کردەوە ئەم سێ دوڕگەیە بەشێکی دانەبڕاو لە خاکی ئێرانن و حکوومەتی ئێران هەر جۆرە بانگەشەیەک لەسەر ئەم سێ دوڕگەیە لە لایەن هەر وڵاتێکەوە ڕەت دەکاتەوە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو ئافرەتی فەرەنسایی لە تورکیا بە دە ساڵ زیندان حوکم دران

یاسین

سەرکەوتنی نیکۆڵ پاشینیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەرمەنستاندا

یاسین

ئەفغانستان… ڕاپەڕینێکی گشتی دەگمەن دژی دەسەڵاتی تاڵیبان سه‌ری هه‌ڵدا

سەڵاح