zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: هیچ بیانوێكی یاسایی و رۆتنینی نییە بۆ دواخستنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان

 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هیچ بیانوێكی یاسایی و رۆتنینی نییە بۆ دواخستنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی كوردستان، ئەوەی هەیە تەنها نیاز خراپی دەسەڵاتدارانی عێراقە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق و لەم دوایانەشدا پەسەندكردنی بودجەی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان گەرەنتی كراوە، هیچ بیانوێكی یاسایی و رۆتنینی نییە بۆ دواخستنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی كوردستان، ئەوەی هەیە تەنها نیاز خراپی دەسەڵاتدارانی عێراقە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان .

هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەم چەند رۆژە پێویستە مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە رەوانە بكرێت، لە هەمان كات، بەر لە جەژنی قوربان پێویستە مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دابەش بكرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

زێرنگرێک: نرخی یەک مسقال زێر دەگاتە یەک ملیۆن دینار

دڵشاد

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بانکی ناوەندی عێراق بۆ رێگری لە قاچاخچێتی دۆلار رێنمایی نوێی راده‌گه‌یه‌نێت

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

یاسین