zagros news agency

ماوەی قەدەغەی چالاکیی و خۆپیشاندان لە دیاربەکر و وان درێژکرایەوە

 

لەپێناو پیش‌گرتن لە هەر جۆرە خۆپیشاندان و چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دژی لەکارلادانی محەمەد سدیق ئاکش و سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگ، پارێزگاکانی دیاربەکر و وان قەدەغەیان راگەیاندبوو.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا ماوەکە لە دیاربەکر قەدەغەکە بۆ سێ رۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە و لە وانیش بۆ دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبن.

بڕیارەکانی دوای ئەوە دێن، دەم پارتی داوای خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بڕیاری سەپاندنی قەیوم کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، یەکەمین دادگای تاوانەکانی جۆلەمێرگ لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا سزای 19 ساڵ و 6 مانگی بەسەر محەمەد سدیق ئاکش سەپاندووە.

بەگوێرەی ئەم هەواڵە، ناوبراو تۆمەتی ئەندامبوونی لە پەکەکەی خراوەتەپاڵ کە تۆمەتەکە بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا پێڤاژۆی دادگاییکردنی یەکلایی نەبووەتەوە. ئاکش لە هەڵبژاردنی 31ـی ئاداردا لە جۆلەمێرگ بە دەنگی نزیکەی لەسەدا 49ـی دەنگدەران بە هاوسەرۆکی شارەوانیی ئەم پارێزگایە هەڵبژێردربوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

ئومێد خۆشناو: كۆگاكانمان پڕن له‌ خۆراك و هیچ ترسێك له‌ شڵه‌ژانی بازار نییه‌

سەڵاح

وزیری تەندروستیی لوبنان: هەر ئەمڕؤ ٥١ کەس به هۆی بۆمبابارانی ئیسرائیل کوژراون

یاسین