zagros news agency

لە بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان لە عێراق هۆشداریی دەدرێت

بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق لەبارەی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی عێراق.
بازاڕی کاغەزە داراییەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات؛ نزیکەی نۆ هەزار جۆر دراوی دیجیتاڵی لە جیهاندا هەن و ئەو دراوانە گریمانەیین و لەلایەن کەسە ئاساییەکانەوە دروست کراون و بانکەکان پشتیوانییان ناکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ ئەو شیوازەی مامەڵەکردنە کە دراوە دیجیتاڵییەکان پشتی پێدەبەستن، زۆر مەترسیدارە و بۆ پارێزراوی سەرمایەی وەگەڕخراو لەو بوارەدا هیچ گرەنتییەک نییە.
جەختیش دەکاتەوە؛ عێراق پشتیوانیی ئەو دراوە دیجیتاڵییانە ناکات و رەتیدەکاتەوە مامەڵەکانی پەسەند بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی بۆمبێکی چێندراو شەش سەرباز لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کوژران و بریندار بوون

سەڵاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

یاسین

شرۆڤەکاری فەرەنسی: پەیامی ئیسرائیل ئەمە دەگەیەنێت سوپای پاسداران لە هیچ شوێنک ئاسایشی نییە

سەڵاح