zagros news agency

ئیران و ڕووسیا لەسەر مامەڵەکردن به تومەن و ڕوبل ڕێک‌کەوتن

محەممەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی بەستنەوەی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی کارتی بانکی شیتابی ئێران و کارتی میر ڕووسیا بۆ گواستنەوەی پارەی ئەلیکترۆنی ئێستا دەستی ‌پێکردووە.
فێرزین گوتی: قۆناغی یەکەمی ئەم ڕێککەوتنە، هەتا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بەتەواوەتی کاردەکات لەم قۆناغەدا هاوڵاتیانی ئێران دەتوانن کارتی شیتاب لە هەموو ئامێرە ئاتمییەکانی ڕووسی وەربگرن بۆ دەرهێنانی ڕوبڵی ڕووسی، هاوکات گەشتیارانی ڕووسی دەتوانن لە قۆناغی دووەمدا. لە ئێرانیش بە هەمان شێوە کارتی بانکی میر بەکاربهێنن.
لە قۆناخی سێیەمیشدا هاووڵاتیانی ئێرانی لە کارتی شیتابی وڵات بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) کەڵک وەردەگرن.
ئێران و ڕوسیا هەردووکیان لەژێر سزای توندی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دان. ئەوان چەندین جار ڕەخنەیان لە ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی گرتووە و دەڵێن دۆلار وەک ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆک بەرەو گەڕانەوە

یاسین

سەرۆکی پەنەما وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە 

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت: جێی شانازییە كە كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت

یاسین