ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاریی خانەنشینیی سلێمانی، رایگەیاند: “لیستی مووچەی هاوتای خانەنشینیی بەغدا بە زمانی كوردی و عەرەبی ئامادە كراوە، بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، دەبێت ئەمڕۆ دووشەممە 8ی7ی2024، هەموو فەرمانگەكانی خانەنشینیی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە لیستەكانیان بدەنە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.”

لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانی دا بە یەکخستنی یاسای خانەنشینی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە حکوومەتی فیدراڵ”

سارا حەمەنەجیب روونیشی كردەوە: “بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی و خەرجكرنی مووچەكانیان لەلایەن دارایی عێراق لە مووچەی مانگی حەوتدا پێویستە جێبەجێ بكرێت.”

بەڕێوەبەری ژمێریاریی خانەنشینیی سلێمانی، وردەكاریی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی ئاشكرا کرد و گوتی: “ئەوانەی پێش 1ی1ی2014، خانەنشین بوون، مووچەكانیان دەبێتە 500 هەزار دینار، ئەوانەیشی لە دوای 1ی1ی2014وە خانەنشین بوون، بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەكرێت و هی ئەوان لە 500 هەزار دینار زیاتر دەكات.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەو كەسانەی لە پێش 1ی1ی2024، خانەنشین بوون و خۆیان لە ژیاندا ماون مووچەكەیان دەبێتە 500 هەزار دینار، بەڵام ئەگەر كۆچی دواییان كردبێت و میراتگریان هەبێـت، ئەگەر یەك كەس بێت ئەوا دەبێتە 320 هەزار دینار، بەڵام دوو كەس بن دەبێتە 360 هەزار دینار.”

ئەو بەرپرسەی ژمێریاربی خانەنشینی ئەوەشی راگەیاند: “ئەو خانەنشیانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە، لە بەغدا 100 هەزار دیناری گرانیی گوزەرانیان بۆ خەرج دەكرێت، بۆیە ئەوانەی مووچەیان دەبێتە 500 هەزار دینار، ئەوە ئەو 100 هەزار دینارەش دەیانگرێتەوە، ئەوانەیشی كە مووچەیان دەبێتە 320 هەزار دینار یان 360 هەزار دینار، ئەو 100 هەزار زیادەیە دەیانگرێتەوە.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

سەڵاح

راگەێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

دڵشاد

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

سەڵاح