ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێك بۆ هەرێمی كوردستان دەردەكات

بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێك بۆ كۆمپانیاكانی دراو لە هەرێمی كوردستان دەردەكات و مەرجێكی قورسیش هەڵدەوەشێنێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بانكی ناوەندیی عێراقیان كردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتمانییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی، سەردانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقیان كرد.

بەپێی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە بۆ باسكردن لە گرفتەکانی کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بووە و جەخت كراوەتەوە، شاندەكە و بانكی ناوەندی لەسەر چەند خاڵێك رێك كەوتوون و چەند بڕیارێك دراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیاردراوە كە: “تاوەكوو 31ی3ی2024، کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان مافیان دەبێت رێکارەکانی (دەمج) تەواو بکەن و گشت مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە دوای ئەم رێکەوتە، مافی وەرگرتنی مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ مۆلەتی پلە (ئەلف و با) نامێنێت.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، مەرجی دانانی سەرمایەی دوو ملیار و پێنچ سەد هەزار دینار هەڵگیرا، کە پێشتر وەک مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت دەبوایە کۆمپانیاکان ئەم بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندیی عێراق دابنێن.”

ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە ئەو کۆمپانیایانەی تەواوی مەرجەکانی بانکی ناوەندییان تەواو کردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا مۆڵەتی بانکی ناوەندییان پێ دەدرێت.

 شوان به‌رزنجی 

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانييان ئه‌مڕۆ له‌ يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

گوران