ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی لەبارەی ئامادەكردنی خشتەی مووچە دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە وەزارەتەكان رادەگەیەنێت، بۆ ئامادەكردنی خشتەی مانگانەی مووچە، دەبێت پابەندی سیستەمی ناوەندیی مووچە بن و لەمەودوا لە رێگەی ئەو سیستەمەوە خشتەی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت.

جەختی دەكاتەوە، هەر مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسيی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەەندیی مووچەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی پرسی ئامادەكردن و وردبینیكردن و پەسندكردنی خشتەی مووچە و كاركردن بە سیستەمی ناوەندیی مووچە ئاگادار كردووەتەوە، كە دەبێت ناوەندە ژمێریارییەكان پابەندی چەند خاڵێك بن.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: “لەبەر ئەوەی ژمارەی كەسیی بێهاوتا سەلمێنەری ئەوەیە، كە مووچەخۆر پڕۆسەی بایۆمەتری تێپەڕاندووە، بۆیە ژمارەی كەسیی بێهاوتا (upn) دەبێتە بنچینە بۆ شایستەبوونی هەر مووچەخۆرێك لەم سیستەمدا و هیچ مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسیی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەندیی مووچەوە.”

ئاماژەی بەوەش دراوە، ئەو یەكە ژمێریارییانەی سیستەمی ناوەندیی مووچە بەكار دەهێنن دەبێت خشتەی مووچە لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بۆ گەنجینە بنێرن و نابێت دووبارە خشتەی مووچە لەسەر كاغەز بۆ گەنجینەكان رەوانە بكەن.

جەختیش كراوەتەوە، كە لەمەودوا: “خشتەی مووچە لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و هیچ خشتەیەكی دیكە لەدەرەوەی سیستەمی ناوەەندیی مووچە وەرناگیرێت.”

دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەبێت مانگانە یەكە ژمێریارییەكان خشتەی مووچە ئامادە بكەن و بۆ گەنجینەكان بنێرن.

ئەوەش بە وەزارەت و فەرمانگەكان راگەیاندراوە، كە لە كاتی ئامادەكردنی خشتەی مووچە، رێكخەری خشتەی مووچە و وردبین و بەرپرسی یەكەی ژمێریاری رۆڵیان هەبێت و بە رێرەوی ئەواندا بڕوات.

لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: “گشت دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بڕ و رێژەكانیان بەگوێرەی وەزارەتەكان دیاری بكرێت و لە سیستەم تۆمار بكرێت، بەدەر لەمانە رێگەی پێ نادرێت و لە لایەن گەنجینەكانەوە خەرج ناكرێت.”

جەخت كراوەتەوە، پێویستە گشت یەكە ژمێریارییەكان فەرمانبەری پێویست و تایبەتمەند لە رێكخەری لیستی مووچە و ژمێریار و وردبین هەڵبژێرن بۆ بەكارهێنانی سیستەمی ناوەندیی مووچە و راهێننانی تایبەتیان لە لایەن فەرمانگەی تەكنەلۆژی و زانیاری پێ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەفتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا

یاسین

لە ئیستانبوڵ لەهێرشێکی چەکداریدا 5 کەس بوونە قوربانی

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح